دەستی ماندوو لەسەر زگی تێرە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  3066 مشاهده
بە ڕەنجی شانت پەیدا کە دوو نان
بۆ نانێ مەبە مەمنوونی دووناندوونان: بێ قیمەتەکان
سەفەر کە دایم ساعی بە بۆ نان
ئەگەر بۆ نانێ بچی بۆ یۆنان
پشت دانەوێنە بۆ کۆڵی گەورە
دای مەنەوێنە بۆ پیاوی گەورە
نانی بێ منەت، بخۆ بەبێ غەم
منەت هەڵمەگرە، هەرگیز لە حاتەم
پەندی پێشێنیان کە فەرموویانە
نان ئەم نانەیە ئیمڕۆ لە خوانە
ڕێوی گەڕیدە، باشترە لە شێر
دەستت ماندوو کە بۆ سەر زگی تێر