پاڕانەوە لە خودا
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
5155 مشاهده
خودایا! ئیرادەی موناجاتمە
نیازی دو سێ عەرزی حاجاتمە
بە دەرباری هەر فەزڵتە ئیلتیجام
بە ڕەحمەت نیشانم دە ڕێگەی نەجام
بە والذارياتعربیی هەناسان و ئاهـ
کە بەر با دەدەن کێوەکانی گوناهـ
بە والطورعربیی قەلبی تەجەللا قەرین
بە والنّجمعربیی پڕ ورشەورشی جەبین
بە دو والسّماعربی یەعنی دو مەرتەبەت
یەکێ مەرتەبەی عیشق و یەک مەعریفەت
بە والفجریعربی ڕۆناکی بن چینی زوڵف
کە فەجرێکی سادیق، بەبێ کیزب و خولف
بە والشّمسعربیی پڕ نووری ڕوخساری یار
بە واللّیلعربیی خاڵ و خەتی موشکبار
بە والتّینعربیی عوششاقی دڵ پڕ لە خوون
کە بێ تینن و زەرد و زار و زەبوون
بە والعادیاتعربی ئەسپی هیممەت دەوان
بە ڕێی عیشقدا تا سەحەر شەب ڕەوان
بە والعصرعربیی ئەو عەسرە فەڕڕوخ زەمەن
کە ناوی بە عەسری سەعادەت دەبەن