پاڕانەوە لە خودا

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  5158 بینین
خودایا! ئیرادەی موناجاتمە
نیازی دو سێ عەرزی حاجاتمە
بە دەرباری هەر فەزڵتە ئیلتیجام
بە ڕەحمەت نیشانم دە ڕێگەی نەجام
بە والذارياتعەرەبیی هەناسان و ئاهـ
کە بەر با دەدەن کێوەکانی گوناهـ
بە والطورعەرەبیی قەلبی تەجەللا قەرین
بە والنّجمعەرەبیی پڕ ورشەورشی جەبین
بە دو والسّماعەرەبی یەعنی دو مەرتەبەت
یەکێ مەرتەبەی عیشق و یەک مەعریفەت
بە والفجریعەرەبی ڕۆناکی بن چینی زوڵف
کە فەجرێکی سادیق، بەبێ کیزب و خولف
بە والشّمسعەرەبیی پڕ نووری ڕوخساری یار
بە واللّیلعەرەبیی خاڵ و خەتی موشکبار
بە والتّینعەرەبیی عوششاقی دڵ پڕ لە خوون
کە بێ تینن و زەرد و زار و زەبوون
بە والعادیاتعەرەبی ئەسپی هیممەت دەوان
بە ڕێی عیشقدا تا سەحەر شەب ڕەوان
بە والعصرعەرەبیی ئەو عەسرە فەڕڕوخ زەمەن
کە ناوی بە عەسری سەعادەت دەبەن