بەحری نوور

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 14 خولەک  20930 بینین
و صلى الله علىعەرەبی ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکی غەوری ناکا غیُر علم الله سبحانهعەرەبی
و صلى الله علىعەرەبی ئەو زاتی پاکی قودسی ئایاتە
کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابی حەیی مەننانە
و صلى الله علىعەرەبی ئەو حەزرەتەی ساحێب کەماڵاتە
کە ئەعلا موعجیزەیی، قوربانی بم من، نووری قورئانە
لە تاریکی شەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعەیێکی دا
هەزار و سێسەد و بیست دووە، دنیا چراخانە
چرایەک نووری بێچوونی مومیددی بێ، دەبێ وا بێ
چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مانە
تعالى اللهعەرەبی بە دو دەهـ بوو کە هەر دوو عالەمی داگرت
بنازم بەم کەماڵی عەزم و حەزم و شەوکەت و شانە
لەگەڵ ئەم ئیحتیشامە زوهدی دنیایی تەماشا کە
کە یەک لەت نانی جۆ بوو قووتی، یا خورما دوو سێ دانە
فەلەک جاهێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ
تەنەززول کا علوووی هیممەتی بۆ دەنکە زیزانە
موهیممێ غەیری زاتی حەی لە هیممەتیا نییە، ئیللا
لە بەر ئەم ئوممەتە بێ هیممەتە دایم بە ئەحزانە
چ مەدحێکت بکەم لایق بە تۆ یا خیر خلق اللهعەرەبی
منی بێ خێری نالائیق کە جیبریلت سەناخوانە
بەیانی گەورەیی خولقی کەسێ ئایەت لە شەئنی بێ
نە مەقدووری من و تۆیە، نە ئیشی قِسناوی تایبەت و سَحبانناوی تایبەتە
لە ئادەم تا مەسیحا، ئەنبیا یەک یەک بە قەومی خۆی
خەبەر داوە: لە پاش ئێمە کە دێ، ئەو فەخری ئەکوانە
نوعووتی خۆی و نەعتی ئال و سەحبی وەک گوهەر دەرجە
لە دورجا، یەعنی کوتوبی مونزەلەی ئەو ئەنبیایانە
چەها ڕوهبان و کاهین، هاتیفی غەیبی بە یەکتریان...
دەدا موژدە کە جەننەت دێتە دنیا بەم نزیکانە
کە تەشریفی قدوومی هاتە دنیا، بارشێکی فەیز
لە هەوری مەرحەمەت باری، کە ئاساری نومایانە
ڕشێنەی ئاگری بەردایە عومری ئاگری زەردەشتشوێن
بە بەرقی بوو کە شەق بوو تاقی کیسڕاشوێن بوو بە وێرانە
دڵی سووتا بە زەردەشتشوێن و بە کەسری کیسڕەوی گریا
ئەوەندە بەحری ساواناوی تایبەت نم لە چاویدا بووە تانە
ئەتۆش ئەی نەفسی بەد تینە، بەبێ جێ دڵ مەسووتێنە
لە بەر کسر و کەمی دنیا، بەسە ئەم شین و گریانە
هەموو کارت بە حیلە خزمەتی فیکری عەزازیلە
عەزا وەک پیرەژن مەگرە، دیارە کاری مەردانە
بە زیکر و فیکری شیمەی موستەفا وەقتت موسەففا کە
کە باسی ئەو سەفابەخشە، تەرەب خێرە، دوڕئەفشانە
محەممەدشوێن ئیبنی عەبدوڵڵاشوێنی عەبدولموتەللیبشوێن، هاشمشوێن
سەفاوەی ولدی ئیسماعیلشوێن و سەفوەی ولدی عەدنانشوێنە
ئەوە هادی سوبول، تەنیا ئەوە مەبعووسە بۆ سەر کول
بەوە خەتمی ڕوسول، خاتەم ئەوە، تاجی ڕەسوولانە
شەفیعی ڕۆژی ڕەستاخێزە، بۆ هەمووانە دەستاوێز
ئەوە ئەو ڕۆژە وەک خۆ، ما بقى صُما و عُمیانهعەرەبی
لە زیکری ئەو دەجۆشێ ڕەئفەت و ڕەحمەت دەبارێ هەم
ڕءُوفُعەرەبی هەم ڕحیمُعەرەبی وەسفی ئەو وەک وەسفی ڕەحمانە
خودا لەو زیکر و فیکرەم قەت نەکا غافڵ زوبان و دڵ
هەتا غونچە دڵ و سۆسەن زوبانی باغ و بوستانە
لەگەڵ مەحزی خەیاڵی، دڵ بە جارێ بۆتە کێوی توور
لە کن وەسفی جەماڵی، لێوی واسیف گوڵ بە دامانە
جەلال و شەوکەتی، ئەستۆ شکێنی سەرکەشانی عەسر
جەمال و تەلعەتی، جەوهەرگودازی زوڵمەتستانە
تەماشا کردنێکی، ڕۆح بەخشی عالەمی مردوو
نیگاهێکی بە توندی، ڕەستخێزی عالەمی جانە
لە ڕۆژی حەرب و زەربا، ڕوعب و سامی ڕۆح ئەکا سەرسام
ئەگەر شێری ژیانی ڕوو بە ڕوو بێ، چاری نەژیانە
کە وەقتێ ئال و یارانی لە خدمەتیا دەبن وەک ڕۆح
حەیاتە، نووری چاوە، ئونسی جانە، مەحزی ئیحسانە
گەهی دانیشتنی، کێوێکی تەمکینت لە بەر چاوە
لە وەقتی ڕۆیینیدا، هەر دەڵێی سەروە خەرامانە
لە ڕوخساری لەتیفی گوڵ، لە جەعدی عەنبەرینی دڵ
دەجۆشێت و دەبارێ، ئەو گولستان، ئەم دلستانە
لەبی ڕۆحی ڕەوان و نێوچەوانی ڕۆژی لێ دەتکێ
زوبانی تا شەکەرڕێزە، دەهانی گەوهەر ئەفشانە
مەلاحەت مەحوی دیداری، حەلاوەت وەقفی گوفتاری
تەراوەت نەزری گوڵزاری، کە ڕەشکی باغی ڕیزوانە
وەکوو یاقووت و بەردی تر، جەنابی ئەحمەدی موڕسەل
کە تێفکری لە ئینسانە، بەڵێ، ما نەک وەک ئینسانە
وجوودی ئەو لەگەڵ باقی وجوودان ئەر نییە فەرقی
بە قەد ڕۆح و جەسەد، بێ سێبەری خاریج لە ئیمکانە
مەگەر ئەو سێبەرانەی خەزنە مەندە کردووە بۆ حەشر
چ دڵسۆزە کە لەو گەرمایەشا سایەی لە سەرمانە
لەگەڵ بێ سایەیی، سایەی خەیاڵی کەوتە سەر هەر کەس
چ کەسدار و چ بێکەس، سەییدە، سەردارە، سوڵتانە
ئەوی ساتێ لە بەر پێیا سەری تەسلیمی دانابێ
ئەبەد مالیک ڕیقابی گەردنی تەسلیمی شاهانە
غول و بەندە و غوڵام و خادیم و دەربانی بەر دەرگای:
نەجاشیشوێن و توببەعشوێن و هیرقەلشوێن، عەزیزی میسرشوێن و خاقانشوێنە
کەسێ جێ هەڵتروشکانێکی لەو بەر قاپیە دەس کەوت
بە عاری دێ بڵێن ئەم جێگە وەک تەختی سولەیمانشوێنە
خودا پێداوەکانی فایزی ئیکسیری سوحبەت بوون
چ من، چی تۆ، مەلائیک، ئەنبیا خۆزگەی بە خۆیانە
عولووی مەرتەبەی گەر شەممەیێکت تێ گەیێنم من
دەترسم بەردەبارانم بکەن ئەم تێ نەگەیوانە
نەزەر دەرکی عولووی هیممەتی ناکا یەقین ئەمما
لەگەڵ باقی ڕوسول دا تێبگەی، بۆ فەرقی بڕوانە
شەفاعەی نووحشوێنە بۆ کەنعانناوی تایبەت و ئیبراهیمشوێنە بۆ ئازەرناوی تایبەت
ڕسول اللهعەرەبی شافیع بێ چ بۆ خزم و چ بێگانە
بە قوربانی ڕجایەک بم کە ڕاجی بێ موحابا بێ
ڕجا قوربانی یەئسە، بێتە سەر خۆمانە خۆمانە
کەلیم أرنيعەرەبی کە فەرموو هەر جوابی لن ترانيعەرەبیی دی
موشەڕڕەف بوو موحەممەد بێ تەڵەب بەو مەرتەبە و شانە
عورووجی عیسەوی تا ئاسمان و شەمسی عالەم بوو
عورووجی ئەحمەدی تا لامکانعەرەبی و شەمسی جانانە
لە زەرفی یەک نەفەسدا شەو هەزار ئەندەر هەزاران ساڵ
زیاتر بەڵکی ڕێ تەی کات و ڕیجعەت کا هەر ئەو ئانە
چ ڕێیەک؟ بەو هەموو شاباڵەوە جیبریلی ذی قُوةعەرەبی
بە جێ مابوو لە ڕێ، دەیوت: خزم مەیدانی سووتانە
کە گەییە زاتی باری، نووری بێچوونی لە سەر باری
کە هەڵگیرسا، بە دەوری شەمعی خۆیا بوو بە پەروانە
قبوولی لێ کرا هەرچی ڕجا بوو، پێی درا هەرچی
عەتا بوو، هاتە جێ هەرچی سزایی ئیکرامی میهمانە
لەگەڵ هەر خەتوەیەک تەهسیلی عیلمێکی لدُنّیعەرەبی کرد
لە هی ئەو سەر دەپرسی ڕۆحی حیکمەت نووری عیرفانە
بە مافیهاعەرەبییەوە هەرچی هەیە عیلمی کورەی نۆ چەرخ
بە قەترێکی بزانە، دیدەکەم، لەو بەحری عەممانناوی تایبەتە
لە بەر نوقسانی تەشبیهم پەشیمانیشم و دەشڵێم
کە ڕۆیی بەدری کامیل، هاتەوە خورشیدی پەخشانە
بە ئاوابوونی نووری ون دەبێ خورشید و ئەم شەمسە
لە ئاوابوونیا نوور و ئیزاعەی سەد دوو چەندانە
ئەوەندەی لێ دەزانم بەم نەزانی خۆمەوە مەحویناسناوی ئەدەبی
بە چاوی سەر خودابینە، بە چاوی دڵ خودازانە
چ چاوێ؟ کوحلی ما زاغ البصرعەرەبی سورمەی سەوادی بێ
مونەووەر بێ بە نووری ڕوئیەتی بێ چوون و چەندانە
چ دڵ، قەترێکە، ئەمما عەرشی ڕەحمانی تیا دەرجە
چ دڵ، نوقتێکە، ئەمما مەرکەزی پەڕگاری ئیمکانە
فەقەت چاوی حەسوود و قەلبی مونکیر کوێر و بێ دەرکە
لەم ئیدراکاتە، بەهرەی هەر عەزابی یەئس و حیرمانە
دەبێ چاو و دڵێکی پاک و بێ غەش میسلی ئاوێنە
ببێ ئەو سوورەت و مەعنایە بنوێنێ كما كانَعەرەبی
خودا ئەم ئاینەی لائیق بە بو بەکر و عومەر دیوە
کە ئەووەڵ سانی و سانی شەرەفیابە بە لَو کانَعەرەبی
لە بەعدی ئەو دووە عوسمانی ذی النورینعەرەبیە ذوالانوارعەرەبی
عەلی شاهی ویلایەت، بابی عیلم و شێری یەزدانە
بەسەریانا، بەسەر باقی سەحابە و ئال و یارانا
ببارێنێ خودا هەر ئان و وەقت و ساعە رضوانَهعەرەبی
بە نووری عەکسی پێغەمبەر ئەوەندە مونعەکیس بووبوون
غەریبی تازە هاتوو دەیوت: ئەم پێغەمبەرستانە
خودا هەر موعجیزەی لائیق بە هەر پێغەمبەرێ دیوە
هەموو ئەو موعجیزاتەی داوە بەم سەرداری هەمووانە
یەدی بەیزا چیە، هەر تاقە ئەنگوشتێکی چەند ئیعجا
ـزی لێ زاهیر بووە، هەر یەک وەکوو ماهێ کە تابانە
ئیشارەی یەک سەر ئەنگوشتی مەهی لەو دوورەوە شەق کرد
هەر ئەو ئەنگوشتە بوو دەتوت فوارەی ئاوی حەیوانە
سەری کرد ئاو ئەوەندە لەشکرێکی سێسەدی دا ئاو
لەگەڵ ئاوی وزوو، بە خوا ئەو ئاوە ئابڕوومانە
هەر ئەو ئاوە بووە تۆفانی داغستانی کوفر و شیرک
هەر ئەو ئاوە تەراوەت بەخشی باغستانی ئیمانە
شەوی هیجرەت کە ئەعدا زۆری هێنا، مشتەخاکێ بوو
پیا چەندن، دەبەنگ و کوێر و کەڕ مان ئەو لەعینانە
لە ناو ئەو گورگ و ورچ و سەگ گەلە دەرچوو باذن اللهعەرەبی
بە یاری غارەوە، یاری لە باری، ڕێ لە بەریانە
وەکوو خورشید و مەهـ پێی سەیریان لێ هەڵبڕی تا غار
لە غارا سەیری کرد ئەعدا کە وەک سێبەر لەدوویانە
بە یەک دوو عەنکەبووت و کۆتری بێ فام و بەستەزمان
شعوور و فەهمی گۆڕی لەو سەگ و ئیبلیس و دێوانە
بەهەشتی داخڵی یەسریبناوی تایبەت دەبێ، تووبا لە بۆ ئەنسار
بە کوففارانی مەککە تا ئەبەد یا وَیلناعەرەبیمانە
ئەگەر ئەم هیجرەتە نەبوایە، دین ئەم شەوکەتەی کەی بوو
کە هەر کەس تێ بگا بەم دینە نەسخی جوملە ئەدیانە
بە هیجرەت، غیرەتی دینی موهاجیر، خدمەتی ئەنسار
لە قووە هاتە فیعل و بوو لە عالەمدا بە دەستانە
لە فەیزی هیجرەتە ئەسحابی بەدرناوی تایبەت ئەم شەو هیلالی بوون
سبەی هەر یەک بووە بەدرێکی کامیل ئەو هیلالانە
چ هیجرەت؟ شەهدی وەسڵ، ئارامی جانە بۆ هەواخواهان
چ هیجرەت؟ بۆ عەدوو تەعزیبی ڕۆح و زەهری هیجرانە
هەواخواهی علیه الرحمه و الرضوانعەرەبییان بۆ ما
ئەعادیشی علیه اللعنهعەرەبی بەشیان و بەسیانە
کەسێ ئایەی عفا الله عنكعەرەبی مەحزی دڵنەوایی بێ
معاذ اللهعەرەبی دڵی ئەو ڕەنجە کردن عەینی خوسرانە
کەسێ بێنێتە نوتق ئاسک، بەعیر و سووسەمار و گورگ
بە تەسدیقی موقیڕ بن یەک بە یەک ئەم بێ زوبانانە
بە ئەمری یا ئیشارەی بەس درەختی ڕیشە دابەستوو
لە ڕەگ دەربێت و بێتە خدمەتی ڕەقسانە ڕەقسانە
بە تەکزیبی کەسی وا، ناکەسێ جورئەت بکا لا شکعەرەبی...
سەگی هارە، بەرازە، مولحیدە، بووجەهلە، شەیتانە
سەبیر اهبطعەرەبی ئیفادەی بوو، حیرا ایت الیعەرەبیی عەرز
نە وەک ئەو وەحشییانە پڕ دەنە ئەو ڕۆحی ئینسانە
لە دەستی دا کە بەردە وردە دەستی کردە تەسبیحات
چووە سێ دەستی کەو هەر جۆشی بوو سُبحانَ سُبحانَعەرەبی
لە ڕۆژی ئەربەعادا بوو کە ساتێ حەپسی ڕۆژی کرد
لە سەهبادا تلووعی پێ دەکا دووبارە لەو شانە
چتیرێ بوو و مەنێ جۆ ڕۆژی خەندەق قووتی دەهـ سەد کەس
بە تەکمیلی، بە ڕووخۆشی، عەتا فەرموو کەریمانە
لە هەر ڕێیەک دەڕۆیی، بۆ سەلام و سوجدە بەر بردن
چ جۆشێ بوو دەکەوتە دار و بەردی ئەو مەکانانە!
بە هەوری تێ مەگەن، ئیللا مەلائیک شەهپەڕی خۆیان
هەموو دەم یەک دەدا بۆ سایەبانی ئەو سولەیمانە
دوعا فەرموونی بۆ عاهات و دەردی بێ دەوا سەیرە
لە دڵیایە کە ئاساری ئیجابەی مەرهەمی جانە
چیە ئیبرا، وەرە سەر موعجیزەی ئیحیا بە حەددێکە
لە ئەنفاسی نفختُ فیه من ڕوحيعەرەبی نومایانە
ئەوەندە چاوی پڕ بێ نووری پڕ نوور و مونەووەر کرد
کە نەرگس چاوەچاوی نووریە لەو نووری چاوانە
خەبەردانی لە موستەقبەل قسەی چی لێ بکەم تا حەشر
هەموو بەر تیبقی فەرموودەی ئەوە ئەم واقیعاتانە
بەیانی شەش حەو ئیعجازی لە جوملەیی سەد هەزار ئیعجاز
ئەوی دەیکا پەشیمانە، ئەوی نەیکا پەشیمانە
ئەگەر بێ موعجیزاتی سەد یەکێکی بێنمە تەحریر
دەبێ هەر تاقە بەیتێکم ببێتە سەد کوتوبخانە
چ قابیل من بە سەد بەیتێکی کوردی، سەد هەزار ئەسرار
بدەم شەرح و بەیانی کەم لەگەڵ ئەم عەقڵی نوقسانە!
کە هەر سیڕڕێکی عەقڵی کول تیا کول مایەوە بیلكول
کە هەر سیڕڕێکی سەد عاریف تیا مەدهۆش و حەیرانە
فەقەت نابێ کە دەرکی کول نەبوو یەکبارە تەرکی کول
بە باغێکە لە کن بولبول گوڵێ لەو باغ و بوستانە
لە هَمزیّهناوی تایبەت و لە بُردەعەرەبیم چونکە کەم دی ئیستیفادەی کورد
منیش ئەم کوردییەم دانا لە ڕیزی ئەو قەسیدانە
زوبانی عیشقبازی خۆشە گەر کوردی وەگەر تازی
قسەی بێ سۆزی عیشق هەر گەوهەرە، مەحبووبی بێ ئانە
ئەلا ئەی فەخری عالەم رحمة للعالمینعەرەبیی تۆ
لە دەرحەق ناکەس و کەس ڕەحم و لوتفی ئێوە یەکسانە
بدە ئیزن، ئەم قەسیدەی کوردییەش بێتە مەقامی عەرز
ئەگەرچی وەک شعوورم شیعرەکانیشم پەرێشانە
موکەڕڕەڕ بوو قەسیدەی بوردە نەشئەی عالەمی پڕ کرد
بفەرموو بەم قەسیدەی کوردە نۆبەی نەشئە پێوانە
ئەگەر بوردە، ئەگەر کوردە، ئەگەر سافە، ئەگەر دوردە
قبوولی تۆ کە بوو لەبڕێزی نەشئەی ڕەوح و ڕەیحانە
قبووڵی تۆ نەبوو، سەد با عەرەب بێ، هەر ئەبووجەهلە
قبووڵی تۆ ئەگەر بوو، فورسی دوو سەد ساڵە سەلمانە
منم وەک ئەو زەعیفە، ئەم قەسیدە، ئەو گلە دەزوە
ئەمن کڕیاری ماهی لامکانعەرەبی، ئەو ماهی کەنعانە
منم مووری زەعیف و ئەم قەسیدە لاقە کوللەی من
فەقەت من هەدیەکەم خدمەت سولەیمانی سولەیمانە
بە چاوی مەرحەمەت بڕوانە هەدیە و ساحێبی هەدیە
بە زۆری ڕابوێرە ئەم کەمە لەم کەمترینانە
قبووڵی کەم لە کەم کردن، وەها وا تێ بگا زۆرە
بە تۆ زۆری بزانم، کەمتری شیمەی کەریمانە
ئەدەب وایە کە لەم گوستاخیانەش تۆبە کەی مەحویناسناوی ئەدەبی
خەیاڵی خاوە عەنقا ناکەوێتە داوی ئەفسانە
دەبێ هەر موو زووبانێ، هەر زووبانێ داستانێ بێ
بکەم نەختێ بەیانی ناکەسی خۆ بەو زوبانانە
ئەوەندەی زاتی ئێوە مەخزەنی فەزڵ و کەماڵاتە
لە مندا بەو حەدە نەقس و ڕەزایل دەرج و پەنهانە
دەخیلی ئەو سەگی بەر قاپییەم جارێ بە یەکجاری
سەرئەفرازم بکە، فەرموو: سەگی بەر دەرکی خۆمانە
وەکوو جامیناوی تایبەت دەڵێ، دەم وشک هەڵاتوو من سەگێکی گەڕ
جگەر تینووم و دەخوازم نمێ لەو بەحری ئیحسانە
بە یەک دوو قەترە تێر ئاوی حەیاتی کە وەکوو قیتمیر
لە کەهفی خۆتیا ڕێ دە، سەگی ئەسحابی خۆتانە
دەکەم عەرزی نیاز، ئەرچی لە تۆ نایابە مەخفی ڕاز
بە جان و دڵ، دڵ و جانم خودا خواهانە، خواهانە
لە تۆ حوببی خودا بۆ خۆم و بۆ ئەولاد و ئەحبابم
کە حوببی ماسیوا دەرکا لە دڵ وەک بت لە بتخانە
خودایا هەم لە تۆ حوببی ڕەسوول و ئیتتیباعی ئەو
کە ئیکسیری مسی ماهییەتی مەغشووشی ئینسانە
ببارێ، یا ڕەبی هەر لەحزە سەد لەک بارشی ڕەحمەت
لە سەر ئەو، هەم لە سەر ئەو جەمعی ئال و سەحب و یارانە
هەتا ئاگر گڕێنی شۆڕشی تەبع و خرۆشی دڵ
کزە و سۆزەی نەسیمی سوبح و ئێوارەی بەهارانە
سەبا، تا لێوی غونچەی گوڵ دەکا تەعلیمی شەککەرخەند
نەسیمی سوبحدەم تا پەرچەمی سونبول دەکا شانە
هەتا هەوری بەهاری غازەکاری گوڵشەنە ئیشی
هەتا بولبول لە سەر گوڵ نەغمەخوان و ناڵە سەنجانە
بڵێن ئینس و مەلەک پڕ بەم زەمین و ئاسمانانە:
و صلی الله علیعەرەبی ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکی غەوری ناکا غیرُ علم الله سبحانهعەرەبی