بە تەدبیری مەعیشەت هەر کەسێ مەشغووڵی کارێکە

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  563 مشاهده
بە تەدبیری مەعیشەت هەر کەسێ مەشغووڵی کارێکە
منی بێ مایە کارم، موتتەسیل، سەودایی یارێکە
لە جەمعا لێم نەشێوێ، گەر حیسابی موو بە مووی زوڵفت
بە تا تا بیژمێرم، عەتری هەر تایێکی بارێکە
بە حوکمی جازیبەی تۆ بوو، گەڕانی من بە دونیادا
بەڵێ، «حبل المتينعربی»ی میهری تۆش مەحکەم مەهارێکە
بە ڕاحەت موشکیلە ژێر سەر بنێم، من دەستی ئاسایش
سەری زوڵفێکە دەستگیرم، کە هەر موویێکی مارێکە!
لە دڵما بازە بۆ حوسنی حەقیقەت دیدەیی باتین
مەڵێن عیشقی مەجازم هەر لەسەر بۆس و کەنارێکە!
ئەگەر فەرزەن لە قاڵبدا بە قووەت تابی فیلم بێ
کەمەندی ئوستواری گەردنم لەو توڕڕە تارێکە
لە دەورانی مەحەببەتدا بە عەهدێکت وەفا ناکەی؟!
خیلافی عەهدی تۆ «سالمتخلص» لەسەر شەرت و قەرارێکە