بە تەدبیری مەعیشەت هەر کەسێ مەشغووڵی کارێکە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  564 بینین
بە تەدبیری مەعیشەت هەر کەسێ مەشغووڵی کارێکە
منی بێ مایە کارم، موتتەسیل، سەودایی یارێکە
لە جەمعا لێم نەشێوێ، گەر حیسابی موو بە مووی زوڵفت
بە تا تا بیژمێرم، عەتری هەر تایێکی بارێکە
بە حوکمی جازیبەی تۆ بوو، گەڕانی من بە دونیادا
بەڵێ، «حبل المتينعەرەبی»ی میهری تۆش مەحکەم مەهارێکە
بە ڕاحەت موشکیلە ژێر سەر بنێم، من دەستی ئاسایش
سەری زوڵفێکە دەستگیرم، کە هەر موویێکی مارێکە!
لە دڵما بازە بۆ حوسنی حەقیقەت دیدەیی باتین
مەڵێن عیشقی مەجازم هەر لەسەر بۆس و کەنارێکە!
ئەگەر فەرزەن لە قاڵبدا بە قووەت تابی فیلم بێ
کەمەندی ئوستواری گەردنم لەو توڕڕە تارێکە
لە دەورانی مەحەببەتدا بە عەهدێکت وەفا ناکەی؟!
خیلافی عەهدی تۆ «سالمناسناوی ئەدەبی» لەسەر شەرت و قەرارێکە