ئەگەر بێ یادی زولف و چاوەکەت یەک لەحزە سابیر بم
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
1 دقیقه
1382 مشاهده
ئەگەر بێ یادی زولف و چاوەکەت یەک لەحزە سابیر بم
ئەسیری بەندی کافر کوشتەیی بێدادی ساحیر بم
ویساڵی خاڵەکەی لێوت حەیاتی عاشقە ئەمڕۆ
بە حەققی ساقیی کەوسەر بڵا لەو بەزمە حازر بم
نیگاهی گەرمی تاراجی هەموو دەرد و غەمە وەک مەی
کوشندەی میحنەتە قوربانی نەشئەی دەوری ساغر بم
بە جەزبەی خاڵی ڕووت بەڵکوو بە باغی حوسنی تۆ شاد بم
دەبێ من هەر لەسەر ئایینی ئیبراهیمی ئازەر بم
کەمەندی زولفەکەی تۆ بمگرێ من عاشقی ڕووتم
موراد و مەتلەبێکی دیم نییە، «غیر از» تو، کافر بم!
وەکوو پەروانە دەگریم و دەسووتێم دوور لە زولفی تۆ
هەتا کەی من لە داغی تۆ حەریقی ئاو و ئاور بم؟
بە خەندێکی دڵی بیماری ئەو چاوانە مەشکێنە
لە ئەم گوڵقەندە مەحروومم مەفەرموو بەڵکوو چاتر بم
«وەفایی»! گەر بە هەویای وەسڵی زاری دڵ مەدە زولفی
مەحاڵی عەقڵە جەمعییەت کە من ئاشوفتەخاتر بم