نەما ڕەنگم، بەبێ دیداری ئەحمەد

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  517 مشاهده
نەما ڕەنگم، بەبێ دیداری ئەحمەد
چ دڵتەنگم، بەبێ ڕوخساری ئەحمەد
سەری پڕشۆڕشم سەودایی هیجران
دوو چاوم تا سەحەر بێداری ئەحمەد
دەبارێ ئەشکی خوێن گوڵ گوڵ لە چاوم
وەکوو لەعلی لەبی گوڵناری ئەحمەد
بیناییم تار و ئەشکم سوور و ڕەنگ زەرد
دەروون پڕ نار و لەب پڕباری ئەحمەد
لە دەور قوتبی خەیاڵم وەک جەدیوار
لە مەغریب تا بەیان دەوواری ئەحمەد
زەمانە مەرکەز و ئەو نوقتەکەی ناو
دڵم دەوری نوقتە پەڕگاری ئەحمەد
درەختی «كن فكانعربی» ئەووەڵ کە نێژرا
جیهان هات شاخ و بەرگ و باری ئەحمەد
لەژێر باری خەفەت سالمتخلص سەبوور بە،
دەنێرێ ئەحمەدت موختاری ئەحمەد