بە تەقدیمی وەفا ناردی نیگاری سیمبەر کاغەز

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1458 مشاهده
بە تەقدیمی وەفا ناردی نیگاری سیمبەر کاغەز
بەریدی خۆشخەبەر هێنای وەکوو بادی سەحەر کاغەز
خیتابی غائیبانە عادەتی داوم بە تەنهایی
ڕەفیقە بۆ دڵی خوێنینی من گاهی سەفەر کاغەز
مەگەر موژگان ئیشارەی کرد بە کاتب، نوکتەسەنجی کا؟
لە زەخمی خوونچکانی دڵ وەکوو من باخەبەر کاغەز
شەکەرئەفشانیی شیرین زوبان مایەی حەلاوەت بوو
دەهان شیرین دەکا هەر حەرف و نوکتەی وەک شەکەر کاغەز
قودوومی قاسیدی زیندانی هیجرانی بە گوڵشەن کرد
دەکاتە ڕەوزەیی جەننەت بە موشتاقان سەقەر کاغەز
لە شادی خەلعەتی ئەلتافی دڵبەر دەس بەرە سالمتخلص
هووەیدا کە بە شەوکەت وەک ڕەقەم موحکەم بەسەر کاغەز