نەما ڕەنگم، بەبێ دیداری ئەحمەد
لە کتێبی:
            دیوانی سالم
        بەرهەمی:
                سالم (1800-1866)
        
             1 خولەک
             1407 بینین
        
        
    نەما ڕەنگم، بەبێ دیداری ئەحمەد
چ دڵتەنگم، بەبێ ڕوخساری ئەحمەد
سەری پڕشۆڕشم سەودایی هیجران
دوو چاوم تا سەحەر بێداری ئەحمەد
دەبارێ ئەشکی خوێن گوڵ گوڵ لە چاوم
وەکوو لەعلی لەبی گوڵناری ئەحمەد
بیناییم تار و ئەشکم سوور و ڕەنگ زەرد
دەروون پڕ نار و لەب پڕباری ئەحمەد
لە دەور قوتبی خەیاڵم وەک جەدیوار
لە مەغریب تا بەیان دەوواری ئەحمەد
زەمانە مەرکەز و ئەو نوقتەکەی ناو
دڵم دەوری نوقتە پەڕگاری ئەحمەد
درەختی «كن فكانعەرەبی» ئەووەڵ کە نێژرا
جیهان هات شاخ و بەرگ و باری ئەحمەد
لەژێر باری خەفەت سالمناسناوی ئەدەبی سەبوور بە،
دەنێرێ ئەحمەدت موختاری ئەحمەد