شەهید کەماڵی ڕەسولی
از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
1 دقیقه
859 مشاهده
هەرچی هەمبوو چوو لە دەستم خۆشەویستی تۆ نەبێ
نەم دەزانی کۆچی تۆ وام پێ دەکا ئەوڕۆ نەبێ
خورپە لە دڵم دێنێ ئەو دەرگایە هەرکەس دێتە ژوور
بەرد بەزەی پێم دادێ پاکی بەردی سەر گڵکۆ نەبێ
شینی تۆ ویشکاوی پێ هێنا بە یەکجاری دەنا
هەر قەتارەی بەستووە فرمێسکی من ئەوشۆ نەبێ
چاوی ویشک بێ تۆ ئامانجی مژۆڵ بێ چاترە
خوێنی با لێ بڕژێ دڵ بۆ تۆ ئەگەر بۆسۆ نەبێ
هەر کەسێ نەیدیبێ نازانێ خەمی لێک هەڵبڕان
ئاگریش کەم وایە هێندەی تیز نەبێ پشکۆ نەبێ
کێ بەپاکی و کردەوەی پیاوانە وەک تۆی پێ کرا
کوا هەبوو ڕووخۆشی وەک تۆ مانگی سەر ئاسۆ نەبێ
چارەنووس هات و جودایی خستە ناو ئێمە «کەماڵشخص»
تۆ لە دەستم چووی و هیچم پێ نەما ڕۆ ڕۆ نەبێ