گۆوەند
از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
1 دقیقه
1107 مشاهده
ئەو دەم کە ئەتۆ دوگمەی بەرۆکت دەترازێ
سەیری دڵی دێوانە کە، چم لێ دەخوازێ
خۆی دی لەبەر ئاوێنە بزەی هاتێ کە یانی
گول بەو دوو گەڵای سیسەوە با هێندە نەنازێ
کەس نەیدی لە تۆ هاتن و ڕۆیشتنی بێ ناز
چبکەم لە ڕوانینی تۆ پێک نایە نیازێ
من چم کەمە لەو شەمعە کە شەوگاری جودایی
ڕووناکییە بۆ کۆڕ و بە سووتانێ دەسازێ!
نە ئەتۆ چت کەمە لە جوانی، نە گەنجی مەحموود
حەوجێ بوو بە ژیری و دەم و ڕاوێژی ئەیازێ
دنیایە کە سەرلەنوێ بە بووک بەرنەوە، تازە
هەر مەگیرانی دەکا و شیرنی وەک تۆ نازێ
من باڵی هۆمای تۆم بەسە بۆ بەختەوەری و، سەر
وەک لووتکە چیا، نابەمە بەر شاپەڕی بازێ
تۆ دێی وە سەما دێن وشە لەو ناوە کە ئاوا
ئاوێتە دەبن بەستە لە من، ناڵە لە سازێ
ڕیسوا دەبی بەو نامەیە مەیخوێنەوە «هێدیتخلص»
هەر بەیتێ دەنا هەڵدەگرێ پەردە لە ڕازێ