خاتوو خورشید دایکی قانع ئامۆژگاری عەدلەی کچی ئەکات

وەسیەتی دایک بۆ کچ
از کتاب:
دەشتی گەرمیان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1281 مشاهده
کچم! ڕۆڵەی کزۆڵەی بەردەباریم!
چرای ڕووناکی بێ دەستی و هەژاریم
کچم! پارچەی نەژاکاوی زەمانەم!
نەتیجەی ئیهتیمامی خوێندەواریم!
وەرە، گوێ ڕاگرە بۆ پەندی دایکت
فەرەح بەخشی دەروونی بێ قەراریم!
کچم، هۆشی حەیا و نامووسی خۆت بێ
نەکەی کارێ! زیاد کەی دەردی کاریم
نەخۆی هەرگیز فریوی سادەڕوویان
نەبیتە هۆی زیادی شین و زاریم
کچم، هۆشیاری خۆت بە تاکوو مردن
وەکوو من بە، بە زرنگی و هۆشیاریم
کچم، وەڵڵا هەمووی داخی کچانە
نەخۆشین و کزی و بێ ئیختیاریم
نە تەنها وەسیەتم بۆ تۆیە ڕۆڵە
فیداکاری کچانی کوردەواریم