خەنجەر و قانع و زانین
از کتاب:
دەشتی گەرمیان
اثر:
قانع (1898-1965)
2 دقیقه
644 مشاهده
زانین ئەی دوڕڕی تەنیا
ئەی ڕاگیرکەری دنیا
تاجی فەخری ئەدیبان
ڕۆشنکەری ڕێی ژیان
ئەی ئاڵەتی ئازادی
هۆی ڕەحەتی و دڵشادی
زۆر بێ نموونە و تاکی
ڕێنیشاندەری چاکی
تراکتۆرت هێنا کار
حەساوە فەلای هەژار
بۆ هاتووچۆی شارەوشار
ئوتومۆبیل و قەتار
بۆ بانگکردن لە یەکتر
تەلەفون ....متن نامشخص
بۆ ناوی دەریای بێ پایان
پاپۆرت هێنا مەیدان
داری بەری بێ وێنە
بەری تۆ زۆر شیرینە
بەڵام گەنجی بێ پایان
زۆرت بۆتە هۆی زیان
زەڕیت هێنایە کایە
بۆ کوشتن بوو بە مایە
تۆپ و فڕۆکەی جەنگی
دنیای خستە دڵتەنگی
چەندە قەسر و تەلاران
تەیاره کردی وێران
تانک بۆ کوشتن بنی ئادەم
ئەبارێنێ گوللەی خەم
چەندە سوودت بۆمانە
«دە» ئەوەندەت زیانە
جوابم بەرۆ ئەی زانین
ئەی گەوهەری پڕ نگین
هەر چی باش نییە لەلات
بۆچی ئەیخەیتە وڵات
وەرامی زانین
خەنجەر هێندە بزانە
ئامانجی من ژیانە
ژیانێکی سەربەستی
نەوەک مەحکوومی و پەستی
بەڵێ زەڕڕیم هێنا کار
بۆ پارێزگاری هەژار
نەمزانی کاکی زۆردار
بۆ زۆر ئەیخاتە ڕووی کار
ئەیکا بە گورزی دەستی
هەژار ئەخاتە پەستی
بە بیری من تەیارە
ئەسپابی شارەوشارە
بۆ کاسبی و توجارەت
بۆ دیدەن و زیارەت
نەک بۆ بارینی بۆمبا
ڕوحی گیتی لەناو با
تۆپم هێنایە بەرهەم
بۆ لابردنی خەم
کەچی ئێستا ستەمکار
تۆپ دێنێ دەیخاتە کار