پیتی «ج»
از کتاب:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
اثر:
علی شارزوری (1930-1982)
2 دقیقه
1214 مشاهده
جار جار وە ڕووی ناز بەر کە وەم لاوە
زاماری تۆم و زامم کولیاوە
***
جادەکەی کەلار بۆیە خۆشمەوێ
لەبەر خانمگەل ڕێ بەر ناکەوێ
***
جادەکەی کەلار، ژێرەکەی بۆشە
ماچی گەورەکچ وە پێوە خۆشە!
***
جادەی هەڵەوجە پێچ ئەکاتەوە
نامەرد ئەو کەسە لا ناکاتەوە
***
جامەکەی هەڵگرت بۆ ناو ڕان ئەچێ
یەژی حاکمە بۆ دیوان ئەچێ!
***
جوانێ دانیشێ وە لای پیرەوە
یەژی «مەیموونە»! وە زنجیرەوە
***
جاهێڵە ڕووتەی وە گوێ بانەوە
گووی وشک هەڵاتوو، وە لاڕانەوە
***
جاهێڵ وە یەک شت هەوا ئەسێنێ
کچ لە ناو کۆڵان دەست هەڵتەکێنێ
***
جووتێ چاوی ڕەش خوا بە تۆی داوە
مەینەتی دنیا هەر بۆ من ماوە
***
جووتێ چاوی ڕەش هێنات و بردت
تەرکی دڵداری تۆ بە من کردت
***
جووتێ مەمکۆڵە تازە نات لەبن
هەڵاڵەی کردووە بیفرۆشە وە من
***
جووتە مەمکەکەت قوت هەڵوێساوە
چ کوڕی زۆڵێ دەستی لێ داوە؟!
***
جەوەڵ جەوەڵگەل وە کوڕی دیمان
جەوەڵ هەر ماوە، ئێمە پیر بیمان
***
جێگەی شایییەکەت داخەم وە هەوری
لەبەر خاتری پاژنە بلووری!