پیتی «ت»

از کتاب:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
اثر:
علی شارزوری (1930-1982)
 3 دقیقه  1051 مشاهده
تازەم زانیوە شارەزوور دەشتە
سینەی گەورەکچ باخی بەهەشتە
***
تاقە دارێ بووم لە لووتکەی یاڵێ
بۆ بەجێت هێشتم لە نیوەی ساڵێ؟!
***
تاڵێ زڵفی ڕەش وا لەبەینی مەم
ئەو ڕۆژەی مردم دەردوبەڵات بەم
***
تاڵێ لە زڵفت ئەخەمە گەردەن
با خەڵکی بێژن: هەموو خوا کەردەن!
***
تاڵێ لەو زڵفە بخە ناو دەستم
جەرگم بڕاوە با پێی ببەستم
***
تانە مەدە لێم بەدکار خراوە
من لە تۆ بەتر جەرگم کەواوە
***
تووتن لێ مەدە، دەستت تاڵ ئەوێ
پەنجەی نۆخەتت پڕ لە ژاڵ ئەوێ
***
تووتن مەنێژە دەستت تاڵ ئەکا
گەرمای شارەزوور ڕەنگت کاڵ ئەکا!
***
تووتنەکەی قلیان ڕیشی کردم زەرد
بۆ خۆم ئەکۆکم خەڵکان یەژن: دەرد!
***
تو خوا، تو قورحان، تو ماڵی کابە
ئەو خەمە لەسەر دڵەکەی من لابە!
***
تو خوا تۆ مەڕۆ فەرمانم پێتە
هەرچی تۆ یەژی سەرم لە ڕێتە!
***
تو خوا مامۆسا خاسی بنووسە
وە نوشتە نییە، وە چارەنووسە
***
تو خوا موحتەرەم، خەرمانەی گوڵان
لە وێنەت نییە، مەر حۆریی ئاسمان
***
تو خوا میم گورجی دڵ ویرە ویرە
لەسەر باڵاکەت شەڕە دەتیرە!
***
تو ڕیشی سەی شێخ ئۆمەر
تو و شاڵی پشتی سەی نەزەر
لە دەلاقە سەر بێنە دەر
ماچت ناکەم وە پێغەمەر!
***
تووەکەی بەر ماڵتان گەڵا مرواری
بەس جواب بنێرە بۆ یادگاری
***
تووەکەی بەر ماڵتان لقێکی وشکە
کێ منی کوشتووە؟ ئەو جووتە خوشکە
***
تۆ چراتۆڕەکەی ماڵ «حەسەن» خانی
شەوگار ئەگڕێی هەتا بەیانی!
***
تۆ چراکەی لۆکز کریای وە دارا
شوعلەکەت ئەڕوا وەسەر حەسارا
***
تۆ چراکەی لۆکز، من نەوتی کەرکووک
بێنە ماچت کەم یاری تازەبووک!
***
تۆ کچە هەورامی، من کوڕە لهۆنی
وەرە ماچت کەم با بزانم چۆنی!
***
تەشییە باریکە، خوریی مێ تاڵە
کێ پەسەنت کا لەو بڕە ماڵە؟
***
تەقە لە تفەنگ، دەزڕێژی گوللە
شەڕی پێ ئەکەم ملە وە ملە
***
تەقە لە تفەنگ، دەزڕێژی گوللە
هاڕەی مێخەکبەن پایینی ملە
***
تەقە لە تفەنگ دەنگی حسکەی جاف
ئێران گیراوە وە یەقینی ساف
***
تەقەی چڵەوچێو سیاماڵی نۆ
گڕ گڕ ئەگڕیام لە دەر یانەی تۆ
***
تەلی تەلەفون برقی کارەبا
کێ منی کوشتووە؟ کچەکەی قوێخا!
***
تەگبیرم نییە جەرگم بڕاوە
دەموچاوەکەی یەژی بەفراوە