دووبارە بۆ لە بەرکردن

از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  740 مشاهده
ڕۆڵەکەی کوردم! بەسیە بێ عاری
سا دەی تێکۆشین بۆ خوێندەواری
دەرمانی دەردی میللەت خوێندنە
خوێندن بۆ وڵات ئاواکردنە
غەربیش وەک ئێمە نەخوێندەوار بوون
بە دەردی جەهل، زار و بیمار بوون
لە سای مەکتەبا بە خوێندەواری
ڕزگار بوون لە دەس دەرد و هەژاری
چونکە تێکۆشان بوون بەو پیاوە
ناویان مەشوورە بە ڕووی دونیاوە
ئێوەش عیبرەتێ لەمە وەربگرن
بەر لەوەی لە ناو زیللەتا بمرن