بۆ لەبەرکردنی قوتابییان

از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  439 مشاهده
ئێمە مندالین شاگردی مەکتەب
ئەکەین تەحسیلی عولووم و ئەدەب
ئێمە سەعی ئەکەین بۆ سەرکەوتنمان
زۆر چاک ئەخوێنین بۆ پێشکەوتنمان
ئێمە بۆ وەتەن گیان فیدا ئەکەین
بە قووەی قەڵەم گەلمان سەر ئەخەین
ئێمە ڕەوشتی چاکەکان ئەگرین
ڕەگی جەهالەت لە بندا ئەبڕین
ئێمە کە ئیمڕۆ لاوی وڵاتین
سبەینێ پیاوی جێگەی ئاواتین