ئێوارەی پاییز
از کتاب:
لە غوربەتا
اثر:
محمد عمر عثمان (1957-2019)
1 دقیقه
2881 مشاهده
ئێوارەیە و
گڤەی «با» دێ..
هەور ئاسمانی گرتووە
ئێوارەیە و
داری پاییز ئاهەنگی مردن ئەگێڕێ..
گەڵا سەرچۆپی گرتووە
منی تەنیا لەناو کۆمەڵێ تارمایی ڕێبوارانا..
لەسەرمانا.. ئەلەرزم و
هەنگاو ئەنێم بە ژێر باڵی ڕەهێڵە و شەستەبارانا
منی بێ پاڵتۆ.. بێ چەتر..
دەربەستی تۆف و سەرما نیم
ئێوارەیە و
کەس بۆ خەمی من ناسووتێ..
ئای لەو ڕۆژەڕەشانەی دیم!
خۆشەویستی و ترسی پاییز..
هەموو گیانمی گرتۆتەوە
ئێوارەیە و پاییز لە دڵی تەزیوما..
ئاگرێکی پڕ بڵێسەی کردۆتەوە
زۆر حەز ئەکەم لەجێی باران..
گەڵای زەرد بەسەرما داکا
ئێوارەیە و
باوەش ئەکەم بە گەڵای مردووی پاییزا..
ئەو پاییزەی ڕەنگی قژ و ڕەنگی چاوی ئەو.. ون ناکا
تاوێکی تر گۆڕەکەی ئەگرمە باوەش
لێی ئەپرسم.. ئاخۆ شەوان سەرمای نابێ؟..
ئاخۆ سڵ ناکا لە گرمەی هەور و لە لوورەی باڕەش؟
گڤەی «با» دێ..
هەور ئاسمانی گرتووە
ئێوارەیە و
داری پاییز ئاهەنگی مردن ئەگێڕێ..
گەڵا سەرچۆپی گرتووە
***
ئێوارەیە ومنی تەنیا لەناو کۆمەڵێ تارمایی ڕێبوارانا..
لەسەرمانا.. ئەلەرزم و
هەنگاو ئەنێم بە ژێر باڵی ڕەهێڵە و شەستەبارانا
***
ئێوارەیە ومنی بێ پاڵتۆ.. بێ چەتر..
دەربەستی تۆف و سەرما نیم
ئێوارەیە و
کەس بۆ خەمی من ناسووتێ..
ئای لەو ڕۆژەڕەشانەی دیم!
***
ئێوارەیە وخۆشەویستی و ترسی پاییز..
هەموو گیانمی گرتۆتەوە
ئێوارەیە و پاییز لە دڵی تەزیوما..
ئاگرێکی پڕ بڵێسەی کردۆتەوە
***
ئێوارەیە وزۆر حەز ئەکەم لەجێی باران..
گەڵای زەرد بەسەرما داکا
ئێوارەیە و
باوەش ئەکەم بە گەڵای مردووی پاییزا..
ئەو پاییزەی ڕەنگی قژ و ڕەنگی چاوی ئەو.. ون ناکا
***
ئێوارەیە وتاوێکی تر گۆڕەکەی ئەگرمە باوەش
لێی ئەپرسم.. ئاخۆ شەوان سەرمای نابێ؟..
ئاخۆ سڵ ناکا لە گرمەی هەور و لە لوورەی باڕەش؟