با
از کتاب:
لە غوربەتا
اثر:
محمد عمر عثمان (1957-2019)
2 دقیقه
1789 مشاهده
نیوەشەوێکی سارد و غەمناکە..
پاییز میوانە لە ژوورەکەما
هەناسەی ساردم ئەبێتە ئەشک و
دێتە خوارەوە بە باڵای ڕەشی پەنجەرەکەما
ئەڕژێتە گۆمی مەنگی دڵەوە
ئارام و ئۆقرە لە گیانم ئەبڕێ..
وەک گەڵای پاییز بەدەم چڵەوە
دێتە گوێم ئەڵێی ئاوازی تارە
نازانم کێیە بەم نیوەشەوە تار ئەژەنێت و
کەشتی ئارامی کۆیلەی شەپۆلی دەریای ئازارە؟
بە من نامۆیە..
ئەمکا بە شێت و.. وێڵ و ئاوارەی..
ناو دارستانی چڕی دوودڵی
سەرسام دەبم و
کە پەنجەرەکە ئەخەمە سەر پشت..
گڤڤڤڤڤڤڤڤ.. گڤەی «با» دێ و گوێم پێ شل دەکا
بۆ ئاهی سینەی پڕ کەف و کوڵی
لەلام ئەبێتە وژەوژی «با»
ئەوسا دڵنیام ئەوەی ئەیبیستم گڤەی «با»یە «با»
بیرتە هاوینی پار ئێوارەیەک بە چڵەدارێ..
کە لەسەر خۆڵی ڕێگەکە نووسیم..
گەر نازدار بمرێ کۆستم ئەکەوێ
کە تۆش هاتیت و زوو سڕیتەوە
ئای کە مناڵ بووم!..
وامزانی ئەچی لەسەر پەنجەرەی..
ژوورەکەی نازدار ئەینووسیتەوە!
پاییز میوانە لە ژوورەکەما
هەناسەی ساردم ئەبێتە ئەشک و
دێتە خوارەوە بە باڵای ڕەشی پەنجەرەکەما
***
هاوار و هاژەی چەمی ناڵینێک..ئەڕژێتە گۆمی مەنگی دڵەوە
ئارام و ئۆقرە لە گیانم ئەبڕێ..
وەک گەڵای پاییز بەدەم چڵەوە
***
هاوار و هاژەی چەمی ناڵینێک..دێتە گوێم ئەڵێی ئاوازی تارە
نازانم کێیە بەم نیوەشەوە تار ئەژەنێت و
کەشتی ئارامی کۆیلەی شەپۆلی دەریای ئازارە؟
***
هاوار و هاژەی چەمی ناڵینێک..بە من نامۆیە..
ئەمکا بە شێت و.. وێڵ و ئاوارەی..
ناو دارستانی چڕی دوودڵی
سەرسام دەبم و
کە پەنجەرەکە ئەخەمە سەر پشت..
گڤڤڤڤڤڤڤڤ.. گڤەی «با» دێ و گوێم پێ شل دەکا
بۆ ئاهی سینەی پڕ کەف و کوڵی
***
هاوار و هاژەی چەمی ناڵینێک..لەلام ئەبێتە وژەوژی «با»
ئەوسا دڵنیام ئەوەی ئەیبیستم گڤەی «با»یە «با»
***
پێی ئەڵێم.. وەرە من تۆم خۆش ئەوێبیرتە هاوینی پار ئێوارەیەک بە چڵەدارێ..
کە لەسەر خۆڵی ڕێگەکە نووسیم..
گەر نازدار بمرێ کۆستم ئەکەوێ
کە تۆش هاتیت و زوو سڕیتەوە
ئای کە مناڵ بووم!..
وامزانی ئەچی لەسەر پەنجەرەی..
ژوورەکەی نازدار ئەینووسیتەوە!