ئەشکی ئێوارە
از کتاب:
لە غوربەتا
اثر:
محمد عمر عثمان (1957-2019)
1 دقیقه
2334 مشاهده
لەگەڵ هەنسک و گریانی
هەوری خوێنینی ئێوارە
بەکوڵ گریا.. فرمێسکی ڕشت..
ئەم دڵە پڕ لە پرسیارە
ئازاری قامچی برووسکەکان بێ..
بەخوڕ دابکەن؟
یان بۆ دیمەنی پڕ ماتەمینیی گەڵا مردووەکان..
شین و زار بکەن؟
یان بۆیە ئاسمان وا بە کوڵ گریا..
چونکە گوڵی هەور لە وەرینایە و
دەستی بەربووە لە چڵی دەریا!
باخی ئومێدم بوو بە خاکستەر
گریام کەس نەبوو دڵی بەفرینی بکا بە دەست و
کراسی ڕەشم دادڕێ لەبەر
کەس پێکی دڵی نەهێنا و
لێوڕێژ بوو سوراحیی چاوم
هەوری خوێنینی ئێوارە
بەکوڵ گریا.. فرمێسکی ڕشت..
ئەم دڵە پڕ لە پرسیارە
***
وتم.. ئای ڕەنگەهەورەکان لەتاو..ئازاری قامچی برووسکەکان بێ..
بەخوڕ دابکەن؟
یان بۆ دیمەنی پڕ ماتەمینیی گەڵا مردووەکان..
شین و زار بکەن؟
یان بۆیە ئاسمان وا بە کوڵ گریا..
چونکە گوڵی هەور لە وەرینایە و
دەستی بەربووە لە چڵی دەریا!
***
گریام و کەسێک نەبوو لێم بگا..باخی ئومێدم بوو بە خاکستەر
گریام کەس نەبوو دڵی بەفرینی بکا بە دەست و
کراسی ڕەشم دادڕێ لەبەر
***
هەتا ساماڵ شانی دادا.. هەر وەستابووم..کەس پێکی دڵی نەهێنا و
لێوڕێژ بوو سوراحیی چاوم