ئەترسم دڵ ببێتە پارچەیەک سەهۆڵ
از کتاب:
لە غوربەتا
اثر:
محمد عمر عثمان (1957-2019)
1 دقیقه
2000 مشاهده
تۆ خۆتم لێ مەشارەوە
ئەترسم دڵ ببێتە پارچەیەک سەهۆڵ..
بەدەم کزەی ئێوارەوە
من لەگەڵای زەردی پاییز..
زۆر بێ نەوا و غەریبترم
لە کزەبا تەزیوترم
بیرتە بە زەردەی ڕوانینەکانت..
هەڵمت لە بەفری دڵم هەڵسان و
منت خستە شوێن ساماڵی گیانت؟
بڕوانە پەڵەهەورەکان..
گەرچی نەدیدەن.. گەرچی نەناسیاو..
دەست دەنێنە دەست
لە نیشتمانی ئاوارەییدا..
ئەبن بە ڕێژنەی گریانێکی خەست
ئەترسم دڵ ببێتەپارچەیەک سەهۆڵ..
بەدەم کزەی ئێوارەوە
ئەترسم دڵ ببێتە پارچەیەک سەهۆڵ..
بەدەم کزەی ئێوارەوە
***
تۆ خۆتم لێ مەشارەوەمن لەگەڵای زەردی پاییز..
زۆر بێ نەوا و غەریبترم
لە کزەبا تەزیوترم
***
تۆ خۆتم لێ مەشارەوەبیرتە بە زەردەی ڕوانینەکانت..
هەڵمت لە بەفری دڵم هەڵسان و
منت خستە شوێن ساماڵی گیانت؟
***
تۆ خۆتم لێ مەشارەوەبڕوانە پەڵەهەورەکان..
گەرچی نەدیدەن.. گەرچی نەناسیاو..
دەست دەنێنە دەست
لە نیشتمانی ئاوارەییدا..
ئەبن بە ڕێژنەی گریانێکی خەست
***
تۆ خۆتم لێ مەشارەوەئەترسم دڵ ببێتەپارچەیەک سەهۆڵ..
بەدەم کزەی ئێوارەوە