ئەو یارە هەتا وا لە منی غەمزەدە لابێ
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
662 بینین
ئەو یارە هەتا وا لە منی غەمزەدە لابێ
شوربم لە دەما ژەهرە ئەگەر ئابی بەقا بێ
زوڵفت لە دوو لا سابیتی نەفیی وەکوو تۆی کرد
لێی لادە بڵا دا لە دوو سەر شێوەیی لا بێ
دیدەم بە نیگای دیدەیی مەستت دڵی سەد چاک
بەس سەهوە سپاردوومە کە چاکێ بە خەرابێ
مەعشووقەیی ئەم شارە هەموو تالیبی جاهن
تف لەو کەسە وەک من کە گەدا و بێ سەروپا بێ
بۆ خاتری ئەغیارە کە یار سالمناسناوی ئەدەبیی تۆراند
نەیداوە کەسێ تووتییی ناتیق بە غورابێ