زەمانە قەت لەگەڵ ئەولادی ئادەم باوەفا نابێ

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1090 بینین
زەمانە قەت لەگەڵ ئەولادی ئادەم باوەفا نابێ
وەکوو گوربەی سیەهـ ئەسڵەن بە مەردوم ئاشنا نابێ
مەکانی تیرە وەک تەرکەش لە غەمزەت قەلبی بیمارم
لە لەوحی سینە بۆ تیری نیگاهی غەیرە جا نابێ
چ سوڵحێکە، وتم: زوڵفت لەگەڵ ڕوو باهەمن دایم؟
وتی: هەرگیز لە شەودا مەجلیسی من بێ چرا نابێ
لە زەربی نەبزی ئاشوفتە و لەبی خوشکم موحەققەق بوو:
بەجوز بۆسەی لەبت دەردم بە سەد حیکمەت دەوا نابێ
دەبێ هەر حەق بپارێزێ لە گێژاوی غەما کەشتی
تەلاشی ناخودا ئەی دڵ بە ئەلتافی خودا نابێ
لە فیتنەی دامە ماهی تیشنەلەب هیجرانی ئاوی دی
لە زوڵفت شانە گەر موهڵەت بدا دڵ قەت جودا نابێ
مەقامی حیرەتە لێوت لەناو ئایینەیی ڕووتا
لە جێگەی ڕۆشنا سەرچەشمەیی ئاوی بەقا نابێ
لەڕووی غونچەی دەهانت گوڵ لە گوڵشەندا بەها ناکا
کە سککەی زەڕ زوهووری بوو ڕەواجی شەهڕەوا نابێ
نەچوونی خزمەتی جانانە گەر وەک مردنە ئەمما
مەچۆ سالمناسناوی ئەدەبی لە بەزمی مونعیما جێگەی گەدا نابێ