چونکە ئەو گۆیی زەنەخدانی هەیە
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
695 بینین
چونکە ئەو گۆیی زەنەخدانی هەیە
قامەتم شێوەیی چەوگانی هەیە
دڵ لە زوڵفایە بە ئوممێدی لەبی
هەوەسی چەشمەیی حەیوانی هەیە
تەڕ بکا حەڵقی منی تەشنە بە تیغ
ڕاستە یار ئەر سەری ئیحسانی هەیە
باغ و مەعدەنمە لەب و پوستانی
لەعلی ڕوممانی و ڕوممانی هەیە
وا لە دڵیا سەنەمم مەیلی ڕەقیب
حەیفە وەسواسەیی شەیتانی هەیە
بە زوبان سەعبە بڵێ دەردی دڵی
هەر کەسێ دیدەیی گریانی هەیە
لە عورووجایە گڕی ناری دڵم
تا قەبات جونبوشی دامانی هەیە
وا کە لەب بۆ سوخەن ئەی بەحری خیرەد
دا بڵێن: لەعلی دوڕئەفشانی هەیە
وەکوو فیرعەونناوی تایبەتە حەبیبم بە ستەم
تا ڕەقیبی وەکوو هامانناوی تایبەتی هەیە
ڕەشکی چیهرە و لەبی تۆیانە مودام
تا فەلەک شەمس و زەمین کانی هەیە
ئەو کەسەی دەردی بە دڵدا لە موژە
هەر لە شەهدی لەبی دەرمانی هەیە
شێرمەردانە عەلیناوی تایبەت، بێ بە سەگی،
هەر کەسێ هیممەتی مەروانناوی تایبەتی هەیە
لێ دە وەک موڕڕە بە ئەنگوشتی غەزەب
هەر کەسێ کینەیی عوسمانناوی تایبەتی هەیە
نیگەهێ نەی شەهی مەردانی جیهان
سالمناسناوی ئەدەبیی غەمزەدە دیوانی هەیە