لەبەر پەیکانی تیری ئاهی من مۆمە حەجەر ئەمشەو
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
978 بینین
لەبەر پەیکانی تیری ئاهی من مۆمە حەجەر ئەمشەو
درێغا گەر نەکا دڵبەر لە ناڵینم حەزەر ئەمشەو
لە وەسڵا چونکە پەروەردەم بە بۆسەی لێوی شیرینت
دەدا هیجرت لە ڕیشەی دڵ دەمادەم نیشتەر ئەمشەو
بە ئاهیستە لەبم گەر بێتە سەر ڕووی نازکت یەکدەم
لە جێی بۆسەم دەبینن موعجیزەی شَق القَمَرعەرەبی ئەمشەو
لە نێشی ئەژدەهای زوڵفت وەها کەوتوومە ڕووی بالین
بەجوز موهرەی لەبت ناکا عیلاجی من بەشەر ئەمشەو
مەهی پەردەنشین سالمناسناوی ئەدەبی لە پەردە هاتە دەر بێ شک
خەجاڵەت دەیگرێ گەر مەهـ لە پەردە بێتە دەر ئەمشەو