لە مەهتابا کە دڵ دیی ئەگریجەی وەک عەقرەبت ئەمشەو
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
905 بینین
لە مەهتابا کە دڵ دیی ئەگریجەی وەک عەقرەبت ئەمشەو
گورێزی دا لە عەقرەب کەوتە چاهی غەبغەبت ئەمشەو
لە وەسڵام و لە بەدگۆ خۆفناکم ئەی فەلەک! ئامان
بە کامی من بدە تەغییری نەحسی کەوکەبت ئەمشەو
بڵێ ئەی دڵ ئەگەر هەمداستانی زوڵفی دڵبەر بی
لەناو جەمعی پەرێشانا جەمیعی مەتڵەبت ئەمشەو
لە سوجدەی خاکی کۆی جانانە ئەی دڵ! غەفڵەتت تا کەی؟
دەترسم وەرگەڕابێ مولحیدئاسا مەزهەبت ئەمشەو
وەکوو ئەشکم پەیاپەی خوێنی ئاڵم ئەی عوقابی غەم
بەسەر جەرگا لە دڵ دەڕژێ لە جێگەی میخلەبت ئەمشەو
سەحەر گەر بۆ شکارم دێیە سەحرا با مورەخخەس بم
حەنایی کەم بە ئەشکی دیدە سممی مەرکەبت ئەمشەو
بەپەنهانی لەکۆی یارا سەگاسا مەسکەنت دەست کەوت
تەشەککور کە گەلێ باڵایە سالمناسناوی ئەدەبی مەنسەبت ئەمشەو