کەوکەبی سەعدم لە بورجا دەفعەیێ باڵا نەبوو

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  895 بینین
کەوکەبی سەعدم لە بورجا دەفعەیێ باڵا نەبوو
ذوذنبعەرەبی بۆ بەختی واروون قەت دەمێ ئاوا نەبوو
ئەهلی دڵ بێنە تەماشای دڵبەر و ئەحواڵی من
دەفتەری فەرهادناوی تایبەت و شیرینناوی تایبەت جوملەگی ئەفسانە بوو
وامقناوی تایبەتیش وەک من لەرێی عیشقا جەفا و جەوری نەدی
گەر بە میسلی ڕوویی دڵبەر عاریزی عەزراناوی تایبەت نەبوو
جانی شیرینم لە جۆشی غەم بە خوێن پالوودەیە
حەسرەتا بۆ بەختی من لەم حاڵەشا حەڵوا نەبوو
مەنزڵی ئەسحابی کەهفە خانەیی مەعشووقی من
هەر کە دیم دەرگانە بوو لەوسەر کە دیم دەرگا نەبوو
جان و دڵ ئەمساڵ بە نرخی بۆسەیی دوو ساڵی تر
قەت بە مەشرووتی سەلەم لەم بەیعەشا سەودا نەبوو
فەرعی ناقابیل دەبینێ مادەری پیری فەلەک
حاڵەتم وەختی شەبابیش شێوەیی پیرانە بوو
وا ڕەقیب شۆخی دەکا ئەی ئاسمان تۆ موخبیری
بەختی بەد تا وا نەبوو دڵبەر لەگەڵ من وا نەبوو
تووشی دەردێ هاتووم سالمناسناوی ئەدەبی لە عەهدی چاوی یار
شێخی سەنعان بەم سیاقە شیفتەی تەرسا نەبوو