دڵی شێرئەفگەنی من سەیدی چ جادوویێ بوو

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  918 بینین
دڵی شێرئەفگەنی من سەیدی چ جادوویێ بوو
غوللی ئەم شێرە لە گێسوویی ئەوا موویێ بوو
شەوی حەیرانییی مووسایی خیرەد بۆ دەمی قورب
سوختەتوور دڵەفروختەیی ڕوویێ بوو
یادی ئەحواڵی گرفتاریی ئەو عەهدە بەخێر
کە کەمەندی ملی من حەلقەیی گێسوویێ بوو
نوێژی بێ غایلە هەرگیز نەکرا بۆ سالمناسناوی ئەدەبی
ڕووی دڵی شام و سەحەر مایلی ئەبروویێ بوو