دڵی شێرئەفگەنی من سەیدی چ جادوویێ بوو

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  723 مشاهده
دڵی شێرئەفگەنی من سەیدی چ جادوویێ بوو
غوللی ئەم شێرە لە گێسوویی ئەوا موویێ بوو
شەوی حەیرانییی مووسایی خیرەد بۆ دەمی قورب
سوختەتوور دڵەفروختەیی ڕوویێ بوو
یادی ئەحواڵی گرفتاریی ئەو عەهدە بەخێر
کە کەمەندی ملی من حەلقەیی گێسوویێ بوو
نوێژی بێ غایلە هەرگیز نەکرا بۆ سالمتخلص
ڕووی دڵی شام و سەحەر مایلی ئەبروویێ بوو