تا تاقە لە سینەم دڵی غەمدیدە لە کۆی توو
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
950 مشاهده
تا تاقە لە سینەم دڵی غەمدیدە لە کۆی توو
مەشغووڵە وەکوو کووکویی وێرانە بە کووکوو
وەسڵت سەمەری ڕەنجی منی زاری چە دێر دا
وەک مەوسیمی گوڵ عەهدی چ دێر هات و چە زوو چوو!
بۆ تەرکی جەفا بێهوودەیە لابە و زاری
خۆ تا بە ئەبەد جەوهەر و قانوونە لە گوڵ ڕوو
پڕ موشکیلە لەم حاڵە بکا چارەیی دەردم
بێ بۆیی شیفاداروویی تۆ فکری ئەرەستوواعلام
وا سیڕڕی هو الحقعربی بەیەقین کەشفە لە خاتر
هەر هوو هووە شوغڵی دڵی غەمدیدە لە گەڵ هوو
ئەبنایی حەبەشزادە چە مەقبووڵە لەلای ڕۆم
دانیشتوە بە زانووی ئەدەبا چاکیری هیندوو
بۆ سیدقی قسەم بادی سەبا شاهیدە با بێ
بێ بۆیە لەلای توڕڕەیی تۆ نافەیی ئاهوو
سالمتخلص بەسەرت تا قەرەسوواعلامم لێوە دیارە
بارە لە دڵی خەستە ئەلەم وەک کەلی شاهوواعلام