هەموو ئەشعاری دۆشینم لە وەسفی لێوی نۆشین بوو

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  950 بینین
هەموو ئەشعاری دووشینم لە وەسفی لێوی نووشین بوو
دەچەسپا لەب بەسەر یەکدا حەکایەت بەس کە شیرین بوو
گرانموهری دەهانی تۆ بڕی بەندی تەرازووی دڵ
دەڵێن: یەک نوقتە وەزنی هیچە بۆچ ئەم نوقتە سەنگین بوو؟
مەڵێن مەجنوون شکا شانی لە بووسینی سەگی لەیلا
لەلای ئاشق خیلافی عاقڵی ئەو هەتکە تەمکین بوو
عوبووری دڵ بە چینی زوڵفتا بۆ ماچی ڕوخسارە
قەلەندەر ڕاستە بۆ چینناوی تایبەت چوو وەلێ مەیلی بە ماچینناوی تایبەت بوو
لە کوڵمت هەرچی خاریج بێ سەری ئەگریجە قەیچی کە
بڵێن با: سەربڕینی خاریجی بۆ ڕەونەقی دین بوو
قەراری عاشق و قانوونی حیکمەت زیددی یەک هاتن
کە تەسکینی برینی دڵ لە نەفحەی زوڵفی موشکین بوو
بە ئیمای دیدەیی مەعشووقە عاشق کێو لەبن دێنن
لەلای سالمناسناوی ئەدەبی کەنەنندەی بێستوونناوی تایبەت موژگانی شیرینناوی تایبەت بوو