قادری بۆ نەزم و بەینی کوفر و دین
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
806 بینین
قادری بۆ نەزم و بەینی کوفر و دین
پەرچەمت وا بگرە دانەگرێ جەبین
تا دەنووسێ سینی بۆسەی تۆ قەڵەم
دێنە سەر کاغەز مەگەس بۆ ئەنگەبین
جانشینی جەم بە حیشمەت من دەبم
گەر وەکوو لەعلی لەبت بمبێ نگین
بەرمەدە دەستم لە گۆشەی دامەنت
با لە دنیا هەڵتەکێنم ئاستین
پێنج و خەم بەس وا لە مووتا تا برۆ
کێ دەگاتە چینی زوڵفت حیسنی چین؟
غەیری قاروون کێ دەزانێ جێی ڕەقیب
مووسەئاسا گەر موتیعم بێ زەمین
خوونفشانە گاهی لوتفیشت نیگاهـ
فەرقی کوا بۆ دڵ زەمانەی سوڵح و کین
فەرزی عەینە حەمدی ئەو تا بێ نەفەس
خالیقێ ئیجادی نووری کرد لە تین
خانە وەک زیندانە بۆ سالمناسناوی ئەدەبی لە غەم
غەیری سایەت گەر ببینێ هەمنشین