لابە سا پەرچەم لەسەر نووری جەبین

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  567 بینین
لابە سا پەرچەم لەسەر نووری جەبین
پایی کافر با نەگاتە فەرشی دین
دڵ کە کەوتە زوڵفی تۆ، کەی دێتەوە؟!
بێ سەروشوێنن ئەوانەی چوونە چین!
جازیبەی لێوت دڵی تونگ گرتْوْم
دامی باڵی نەحلە، شیرەی ئەنگەبین
چونکە ڕەنجم حاسڵی هەر گریە بوو
دەفعەیێ نەمدی بە خوشکی، ئاستین!
ئەشکی خوێن تەغییری دا بەرگی عەزا
نایێڵێ ڕەنگی بەقەم، ئەسبابی شین!
تیری ئاهی من ئەگەر نەگرێ ڕەقیب
هیچە، گەر بڕواتە چەرخی هەفتەمین!
ئەی برادەر، تۆ و تەلەتتوفهایی سەدر
سالمناسناوی ئەدەبی و دەرگاهی «ربّ العالمينعەرەبی»