عەهدی ئەم چاوانە، مەردووم توهمەتی بێجا دەکەن
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
595 بینین
عەهدی ئەم چاوانە، مەردووم توهمەتی بێجا دەکەن
فیتنە و شۆڕش کە ڕوو دا، حەملی سەر دونیا دەکەن
بۆ نیشانەی قەلبی دڵ، ڕەسمی قەجەریان گرتووە
چاوەکانت، وا بە قیرقاچی نیگەهـ داوا ئەکەن
دڵبەران عەینی مەحەببەتیان جەفایە بۆ ڕەفیق
زەهری پەنهانی لە خوانی ئامێتەی حەڵوا دەکەن
شێفتەی ڕووتە مەگەر زوڵفی سیاشت، چین بە چین
وەک سەری عاشق، لە هەر سوو، سەرقەدەم بۆ پا دەکەن
بۆ جەفای «سالمناسناوی ئەدەبی» عەجایەب موشتەرین یار و فەلەک
ڕاهی شادی سەدد و دەروازەیی ئەسەف وا دەکەن