دڵ لەناو چاهی زەنەختا، قەد بە من نایێ بیروون
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
712 بینین
دڵ لەناو چاهی زەنەختا، قەد بە من نایێ بیروون
حەبس و زیندانی نییە وەک تۆ چ کافر، سەرنگوون!
وا دڵی هێنامە جۆشش، جونبوشی گێسوویی تۆ
ئۆف خودا! دیسان سەبا بزواندی زەنجیری جونوون
بەختی لەعلی لێوی تۆ بەستی دوو دەستی مەتڵەبم
من بە ئەو تیشنەی مەکین، ئەو تیشنەیە بۆ من بە خوون
پێی دەڵێم: عاشقکوشی تا کەی، دەکەی نەرمی؟ دەڵێ:
با بپۆشێ، ئاینەی گەردوون لە عەکسا، بەرگی خوون!
نەقدی جانم، نرخی یەک ئیما تەڵەب کەی، حازرە!
بۆ مەتاعی وا کەسێ ناکا لە بەیعا چەندوچوون
کێ بدا غەیری خودا سامانی شێواوی وەها:
دەست تەهی، هیممەت بوڵەند، مەتڵەب قەوی، تالیع زەبوون!
ڕەنگە ناسیح! تەرکی مەنعی سالمناسناوی ئەدەبیی بێ چارە کەی،
گەر بڵێم جارێ بە گوێتا، ڕەمزی ئەسراری دەروون!