ئەو کەسانەی کە عەدووی عاشقی سەرگەردانن
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
596 بینین
ئەو کەسانەی کە عەدووی عاشقی سەرگەردانن
بێ دڵ و بولهەوەس و کەم خیرەد و حەیوانن
کەس بە سەرحەددی بیابانی مەحەببەت نەگەیشت
وەکوو من سالیکی ئەم ڕاهە هەموو حەیرانن
ڕێی حەریمی حەرەمی عیشقی نییە سوفلەیی دز
پاسەبانی سەری ئەم کۆیە جەوانمەردانن
ئەشکی سالمناسناوی ئەدەبی کە بە یادی لەبی تۆ دێتە کەنار
قەترەقەترەی لە نەزەر ئەهلی بەسەر مەرجانن