بە ئەفسوونی نیگاهی سیحری دیدەی نازەنینی من

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  744 بینین
بە ئەفسوونی نیگاهی سیحری دیدەی نازەنینی من
بە با چوو سەربەسەر مایەی حەیات و عەیش و دینی من
لە شۆری بەختی بەد یاران لە دونیا شیوەنی خۆم کرد
مەنێن بۆ تەعزییەی فەوتم بینایی شۆر و شینی من
جودا نابێ ئەبەد سێ ڕەنگ لەسەر سێ ڕوو هەتا دەمرم
دڵ و میحنەت، سەر و زانوو، سروشک و ئاستینی من
موهەییایە مەکانی تەن لە خاک و خارە و خارا
لە جێگەی ڕەختی خواب و باڵشی تەکیە و سەرینی من
بنووسن حەرفی میحنەتها لە چاکی کفنی من یاران
وەکوو دونیا لە عوقباش غەم ببێ با هەمنشینی من
دڵم فەللاح و سینەم وەردە، ئەشکم نەهر و غەم بەزرە
سەد ئەندەر سەد دەدا حاسڵ لە هەر وەرزا، زەمینی من
بە ڕەنگ سالمناسناوی ئەدەبی چ سەهلە سوبحی نەورۆز، گەر بە یەلدا بێ
بەبێ ڕوویی جیهانەفرۆزی یاری نازەنینی من