مەعنەیێ نین وەکوو یەک شەرحی من و دڵبەری من
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
2 خولەک
664 بینین
مەعنەیێ نین وەکوو یەک شەرحی من و دڵبەری من
قەتڵی من سیححەتی ئەو شیکوەیی ئەو دەفتەری من
خوێنی زەرفی بەدەنم وشکە لەتاو ئاگری غەم
دڵی من مەجمەری ئەو دووریی ئەو ئەخگەری من
ڕستەیی زەوق و ئەلەم دێتە موقابیل بە ویسال
دڵی من لالەیی ئەو دیدەیی ئەو عەبهەری من
زوو بەری بووم لە بەر و نیعمەتی فیردەوسی بەرین
نەخلی من قامەتی ئەو بۆسەیی ئەو نۆبەری من
ڕەبتی ئاب و سەمەکن دووسەرە هەر وەک تەن و جان
سەری من سایەیی ئەو خاکی ڕەهی ئەو سەری من
وەهـ چ خوابێکی بە ئارامە هەماغۆشییی یار
دەستی من گەردنی ئەو ساعیدی ئەو بەستەری من
لە نیگاهی دوو تەرەف تیرە و لامیع پەیدا
چیهرەیی من شەوی ئەو گەردنی ئەو گەوهەری من
نامەوێ شادییی خۆم شادییی جانانە بەسە
زەوقی من غوسسەیی ئەو ڕەونەقی ئەو جەوهەری من
حەقی تەڵخییی فیراقم لە ویسالا دەسکەوت
ڕوویی من حەنزەلی ئەو توندیی ئەو شەککەری من
کوشتنم قیمەتی وەسڵێکە ئەگەر بێ حازر
لەبی من بۆسەیی ئەو خەنجەری ئەو حەنجەری من
سەقەر و باغی ئیرەم دوورە بەیەک بن سالمناسناوی ئەدەبی
بوونی من دۆزەخی ئەو بۆسەیی ئەو کەوسەری من