دەمەوێ مەستی بادە بم تا بم

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1040 بینین
دەمەوێ مەستی بادە بم، تا بم
پایی خوم ئوفتادە بم تا بم
هەر سەحەرگەهـ بە دەنگی نەی هەڵسم
بادە وەرگر لە سادە بم تا بم
تۆ کە شاهی بە ڕوخ لەبەر ئەسپت
فەرزە بۆ من پیادە بم تا بم
حاجیب ئەر ڕێ بدا دڵم دێنێ
سوویی دەر ئیستادە بم تا بم
حەق لە دڵ دەرنەکا خەیاڵی مەحاڵ
هەر لەسەر ئەم ئیرادە بم تا بم
بۆ شکارت منم سەگی عاریف
بێڵە با بێ قەلادە بم تا بم
حەق بدا فورسەتم بە ئیزنی عومەر
دوشمنی شیعەزادە بم تا بم
دەمەوێ بۆ نیشانەیی تیرت
دڵی سالمناسناوی ئەدەبی نیهادە بم تا بم