لە مەحشەردا ئەگەر بێ ڕوویی تۆ مایل بە جەننەت بم
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1062 بینین
لە مەحشەردا ئەگەر بێ ڕوویی تۆ مایل بە جەننەت بم
لەلای یارانی ساحیبدڵ سەرەفگەندە و خەجاڵەت بم
قیامەت قامەتم ڕۆژی قیامەت دەرکەوێ هەر سوو
نەکەم گەر سوجدە بۆ میحرابی ئەبرۆی ئەو بە لەعنەت بم
شنۆی ئوردیبەهەشتی وەسڵی یار ئەر بێ بەسەر مندا
لە لام قەندیلناوی تایبەت و لاجانناوی تایبەتە بە هاوین گەر لە مەسقەتناوی تایبەت بم
غەمم دەریا، دڵم زەورەق، منم تاجر، وەسڵ بەندەر
دەبێ یا تەرکی بەندەر کەم وەیا نەزدیکی ئافەت بم
لە وەختی پاسەبانیتا من و نامەحرەمی دوورین
لە خەودا بووسە نەزدیکە ئەگەر جۆیایی فورسەت بم
لە کوشتنما ئەگەر ڕەحمت نەبێ مایەی تەرەححومتە
لە سایەی زەخمی تیغت بێڵە با ئەهلی شەهادەت بم
کە تیری غەمزە دڵ کون کا دووسەف تێکەڵ دەبن موژگان
لە من قاتیل دەبێ ون بێ ئەگەر ساحیب کەرامەت بم
تەمەننای مەرحەمەت سالمناسناوی ئەدەبی لە دڵبەر قەت نەکەی ئامان
لەگەڵ من ئیلتیفاتی با نەبێ نەک فێری عادەت بم