تەریقی عیشقت ئەر ون کەم تەریقی دەشتی مەحشەر بم

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1118 بینین
تەریقی عیشقت ئەر ون کەم، تەریقی دەشتی مەحشەر بم
قیامەت نامەوێ جەننەت بەبێ تۆ گەر موخەییەر بم
هەناسەی سەردی پڕسۆزم بە یادت گەر لە دەم ببڕێ
لە سۆزی فیرقەتا یاڕەب سەراپا میسلی ئەخگەر بم
کە شەیتانیش ستێزەم دا خەیاڵی دانە قەت ناکەم
لەتاو دەردی جەفا ئەم دەفعەیە لەم داوە گەر بەر بم
بە پایین هات شەوی هیجر و نەسیمی سوبحی وەسڵ ئەنگووت
بەرم دە ئەی تەبی غەم وا بەیانە با سەبوکتەر بم
بە یادی بووسەیی لەعلی لەبت ئەز بەس کە لەبخوشکم
ئەبەد تیشنەم ئەگەر فەڕزەن لە گۆشەی حەوزی کەوسەر بم
تەمامە خۆم وەها گوم کەم بە ناکامی لەدەست جەورت
هەتا دەمرم بەنایابی وەکوو گۆگردی ئەحمەر بم
ڕەهی کۆی دڵبەرم دوورە بە سالمناسناوی ئەدەبی ناگەمە مەقسەد
لە پەروازی تەڵەبدا گەر بەتوندی وەک کەبووتەر بم