لە قیبلەی ڕوو برۆت میحرابە بۆ دڵ
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
898 بینین
لە قیبلەی ڕوو برۆت میحرابە بۆ دڵ
بە لەب قوبلەت وەکوو جوللابە بۆ دڵ
شەوی دەی بێ چرا پڕنوورە کولبەم
خەیاڵی عاریزت مەهتابە بۆ دڵ
ئەلەم ئاسایشی ئەربابی عیشقە
هەموو خاری جەفا سەنجابە بۆدڵ
قەنارە حازرە هەر سوو لە موژگان
لە چاوتا مەردومەک قەسسابە بۆ دڵ
لە جەورت وەک سەمەک گەر بچمە دەریا
موژەت بەرگەشتە، وەک قوللابە بۆ دڵ
لە حەسرەت هاتە لەغزش قەلبی سالم
خەیاڵت مەعدەنی سیمابە بۆ دڵ