خستیە چەهـ تا ڕۆستەمی بەختم نەدامەت وەک شوغاڵ

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1213 بینین
خستیە چەهـ تا ڕۆستەمی بەختم، نەدامەت وەک شوغاڵ
بەهمەنی غەم عەیشمی تێک دا وەکوو ئەیوانی زاڵ
ڕۆژی ڕۆشن کەی دەبینم تا موقابیل تۆ نەبم
مەردومەک کوانێ لە چاوما لابدەی گەر عەکسی خاڵ؟
بێتە سەر دامانی نازت تا سەری ڕەشماری زوڵف
بۆ نیازم کەی بە دامانت دەگا دەستی خەیاڵ؟
بانی سەر فەرشی ڕەهت بوو چونکە پاشێلت نەکرد
ئەشکی حەسرەت دێ بە ڕووما وەک تکەی وێرانەماڵ
لافی چی لێ دەم لە هەمڕەنگی لەب و پوستانی تۆ
وا نە نارم دی لە بوستانا، نەوا گوڵناری ئاڵ!
ماهـ ئەگەر وەک تۆ جەماڵی بێ لە کوێ بێنێ قەدت
سەرو ئەگەر وەک تۆ سەهیقەد بێ لە کوێ بێنێ جەماڵ؟
تا لە دڵما بێ خەیاڵی وەحشی تۆ دەگرم نەفەس
نەک بە سروەی بای هەناسەم ڕەم بکا میسلی غەزاڵ
زوڵمی بێ پایانی تۆ تا بێ بە دڵ لەززەت دەدا
یا ئیلاهی! قەت نەبێ بۆ زاڵمی سالمناسناوی ئەدەبی زەواڵ