هاتە ڕووی دڵ لە غەمزە بەسکی خەدەنگ
لە کتێبی:
            دیوانی سالم
        بەرهەمی:
                سالم (1800-1866)
        
             1 خولەک
             1830 بینین
        
        
    هاتە ڕووی دڵ لە غەمزە بەسکی خەدەنگ
خانەیی خارپوشتە، سینەیی تەنگ
جێی دڵم زوڵفی تۆیە تا دەمرم
کەی نەجاتی دەبێ ئەسیری فەرەنگ
ڕەغبەتت واجیب و حەزەر لازم
لە لەبت شەککەر و لە دیدە شەرەنگ
تۆ حەیاتی منت بە دیدە بڕی
تۆ بە ئاهوو دەکەی شکاری پەڵەنگ
بەمەسەل بەحرە عیشق و دڵ زەورەق
ئامەدوشودیە دڵ بەمیسلی نەهەنگ
بێ سەرە کاروان و شەو تاریک
ڕێ خەتەرناک و دوور و مەرکەب لەنگ