خۆشا هەر جا کە فەسدی لەب دەکا یار
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
776 بینین
خۆشا هەر جا کە فەسدی لەب دەکا، یار
دەبێتە مەعدەنی لەعل و نەمەکزار
لە زەخمی خوێن وەکوو فەووارە دەقوڵێ
شەهیدی ناوەکی موژگانی دڵدار
کە فەسساد قەسدی فەسدی لێوی تۆی کرد
جیهان گرتی سەراسەر ڕەنگی گوڵنار
پەناهی بردە بەر چاوت دڵی تەنگ
دەوای بیمار ئەگەر بکرێ بە بیمار
لە خاکی کوشتەیی زەنجیری زوڵفت
سەحەر دێنێ سەبا بۆی موشکی تاتار
سەری زوڵفت کە ئیفشا بوو بە ڕوودا
لەلام ئاشوفتە بوو تەرتیبی ئەشعار
هوما بگرێ دەبارێنێ لە پەڕ لەعل
کە پیشەی کوشتەیی لێوت بە مینقار
دەترسم بێ لە ناکادا سەموومێ
نە گوڵ بێڵێ، نە دڵ بێڵێ، نە گوڵزار
لە وەختێکا لەگەڵ تۆ ئاشنا بووم
نە حاجیب بوو نە مانیع بوو نە ئەغیار
لە حاڵاتی نەزەردا لێم دەتۆرێ
موژەت خوونڕێز، دڵی سالمناسناوی ئەدەبی گونەهکار