جەمعی زیددەینە لە ڕووی موویی سفیدەم ڕوخی یار

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  367 بینین
جەمعی زیددەینە لە ڕووی موویی سفیدەم ڕوخی یار
گڕ دەبەستێ بە یەقین پەنبە لە نەزدیکیی نار
عەزمی ئەو شۆخە، وەلێ نازیمی زیددەینە مودام،
سازشی دا کە لە ڕوخسارەوو موو، ئاگر و مار!
سوورەتی عاشقیی و پیریی من بێنە نەزەر:
وەکوو تیفلێ کە بدا پەنجە لەگەڵ شێری شکار
شادیی و غوسسەیە بۆ دڵ، ڕوخی دڵدار و ڕەقیب
تەرەب و ئەندووهە بۆ بولبولی شەیدا، گوڵ و خار
دڵی سالمناسناوی ئەدەبی بە سەفا عەکسپەزێریی ڕووتە
ڕۆشنیی وا، بە ستەم، حەیفە ببێ تیرە و تار