کەی موقارین بن لە وەسڵا ڕووی من و ڕوخساری یار

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  663 بینین
کەی موقارین بن لە وەسڵا ڕووی من و ڕوخساری یار
قەت بە هەم ناگەن لە یەک جا؛ ئەم خەزانە و ئەو بەهار
ڕاستیی شمشاد و قەددی تۆ بە ئەندازەی یەکن
هەر دوو مەوزوونن وەلاکین ئەو زەخیمە و ئەم نەزار
دای لە قافڵەی سەبر و بردی ڕەهزەنی عیشقت بە تاو
تا حەشر ناگەم بە گەردی؛ من پیادە و ئەو سەوار