وەکوو نەی تا لەبم نەگرێ لەبی یار

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1133 بینین
وەکوو نەی تا لەبم نەگرێ لەبی یار
نەی ئاسا دێتە گوێم ناڵەی دڵی زار
دڵی بیماری بێدارم لە زوڵفا
دەناڵێنێ لەبەر توولی شەوی تار
سەری زوڵفت لەخەودا دێتە سەر ڕوو
دەکا خەو خۆش لەبەر چاوم سیەهمار
وەها پایەی بینای هەستیم لەبن هات
قوبووڵ ناکا ئەبەد تەعمیری میعمار
ئەگەر ئیفشا بێ نەفحەی چینی زوڵفت
خەجاڵەت دەیگرێ ئاهوویی تاتار
وەکوو لەعلی لەبت دێ ئەشکی ئاڵم
لە هیجرا گەر ببینم ڕەنگی گوڵنار
لە گەردنمایە تا زەنجیری گێسوو
وەکوو من کەس نەبێ سالمناسناوی ئەدەبی گرفتار