جیلوەیی عیشقت دەکا هەردەم لە دڵ نوور ئاشکار

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  803 بینین
جیلوەیی عیشقت دەکا هەردەم لە دڵ نوور ئاشکار
پێشی دیدەی دڵ لە ڕووتا ئاگری توور ئاشکار
وام دەوێ سیڕڕی نیهانم قەت لە پەردە دەرنەچێ
جەزبەیی عیشقت دەکا پێم ڕازی مەستوور ئاشکار
کردوویە لێم زەعفی خۆم و شۆخیی و جەور و جەفات
چنگڵی بازی شکار و حاڵی عوسفوور ئاشکار
گەر بزانی نووکی پەیکانی موژەت چۆنەدێتە دڵ
بۆت دەبێ سەعبییەتی سووراخی زەنبوور ئاشکار
سەبکی شیعرم شاهیدە بۆ دڵڕوبایی دڵبەرم
سووڕەتی چینی دەکا تەزئینی فەغفوور ئاشکار
موددەعی خاتر ئیشارەی ڕووت دەکا حاشا مەکە
مەبنییە بۆ بادەنۆشیت چاوی مەخموور ئاشکار
ڕۆژ کە زاهیر بوو نیشانەی دەفعی نوسخەی زوڵمەتە
زوڵفی تۆ، بێ شەو، لە ڕووی ڕۆژ کردی دەیجوور ئاشکار
مەنعی زاریی دڵ کە سالمناسناوی ئەدەبی با نەدا عیشقت برووز
بەزمی پەنهانی دەکا ئاوازی سەمتوور ئاشکار